Kurdistan Press - بڕیارێک بۆ خانەنشینان دەرچوو بڕیارێک بۆ خانەنشینان دەرچوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێک بۆ خانەنشینان دەرچوو

پەرلەمانتارێكی عێراق بڵاوی كردەوە، حكوومەتی عێراق هەڵاوێردی ئەوانە دەكات كە لە یەكی تەمووز خانەنشین دەبن و خانەنشینەكەیان دەكاتە یەكی كانوونی یەكەم. 

ئەمڕۆ شەممە 19ی نیسان، سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق بڵاوی كردەوە، بەپێی مادەی 34 بڕگەی دووەم لە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق ژمارە 14ی ساڵی 2014ی هەمواركراو، ئەو فەرمانبەرانەی كە ساڵانە لەدایكبوونیان 1/7 یەكی تەمووزە، لە دەسەڵاتی وەزیر یان لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت یان پارێزگارە، هەڵاوێردن بكات بۆ هەمواری لەدایكبوون لە 1/7 بۆ 31/12، واتا خانەنشینبوونەكەی درێژ دەكرێتەوە. 

دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە ئەمە لە عێراق جێبەجێ دەكرێت، پێویستە هەرێمیش هەمان مادە لە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق جێبەجێ بكات.

ئەوە لە كاتێكدایە كە پێشتر یاسای خانەنشینی یەكگرتوو لە عێراق و كوردستان، هاوتا كراوە بۆ جێبەجێكردن و هەرێم چەندان مادەی لە یاساكە وەك پابەندی جێبەجێ كردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه