له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه له ژێر كاریگه‌ریی ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، نرخی تمه‌ن رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌هۆی ئه‌و ده‌ره‌نجامه ئه‌رێنییانه‌ی به‌رپرسانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا خستیانه‌ڕوو، به‌های تمه‌ن زیاتر هه‌ڵكشاوه و ئه‌مڕۆ گه‌یشته به‌رزترین نرخ له‌وه‌ته‌ی دوو مانگی رابردوو تۆمار كرابێت.
دووشه‌می رابردوو پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تمه‌نی ئێرانی به‌رانبه‌ر دۆلار دابه‌زی و گه‌یشتنه نزمترین نرخ له مێژوودا تۆمار كرابێت. به‌های هه‌ر دۆلارێك له بازاڕه‌كانی تاران گه‌یشته 106 هه‌زار تمه‌ن. به‌ڵام دوای لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ دانوستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران و پاشان راگه‌یاندنی شوێنی دانوستان له‌لایه‌ن ئێران و قبووڵكردنی دانوستان، به‌های تمه‌ن رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و له‌و كاته‌وه تا ئێسته سه‌رووی 20 هه‌زار تمه‌ن به‌های تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلار هه‌ڵكشاوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، نرخی هه‌ر دۆلارێك بۆ خوارووی 85 هه‌زار تمه‌ن دابه‌زیوه، له كاتێكدا هه‌فته‌ی رابردوو 106 هه‌زار تمه‌ن بوو.
له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وازهێنانی له سیاسه‌ته‌كانی رابردووی و پێداچوونه‌وه به ئابوورییه‌كه‌ی و كه‌مبوونه‌وه‌ی سزا و گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان، به‌های تمه‌ن زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و پێچه‌وانه‌كه‌شی به‌های تمه‌ن ده‌شكێنێت.
دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێی نێوان عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ستیڤ ویتكاف نوێنه‌ری تایبه‌تیی كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، به دانیشتنێكی ڕاسته‌وخۆ و لای میدیاكانی ئێران به ناڕاسته‌وخۆ كرا له ڕوانگه‌ی هه‌ردوو وڵات به ئه‌رێنی له قه‌ڵه‌م درا.
بڕیاره شه‌ممەی داهاتوو ئێران و ئه‌مه‌ریكا دیسان كۆ ببنه‌وه و درێژه به دانوستانه‌كانیان بده‌ن، له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و دۆخه نوێیه‌ی هاتووه‌ته كایه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌های تمه‌ن زیاتریش به‌رز ببێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر جۆره هه‌واڵێكی خراپ له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ تێكچوونی دانوستانه‌كان به‌های تمه‌ن نزم ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا خوازیاره ئێران جگه له‌وه‌ی كه كۆتایی به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی بهێنێت، له هه‌مان كاتدا واز له په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستیكی و به‌رهه‌مهێنانی درۆن بهێنێت و جڵه‌وی ته‌واوی گرووپه میلیشیاكانی بكات، چیتر نه‌بێته هۆی پشێوی و مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه.
شپرزه‌یی دۆخی ئابووریی ئێران له ژێر كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، گوشاری نێوده‌وڵه‌تی و لاوازبوونی پێگه‌ی ئێران له ئاستی ناوچه‌یی، كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و زیاتر په‌راوێزخستنی ئێران له ئاستی جیهانی، به گرنگترین هۆكاره‌كانی تری پاشه‌كشه‌ی به‌های تمه‌ن داده‌نرێن.
ئێران به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ده‌رگاكانی هه‌ر جۆره گه‌شه‌سه‌ندن و ده‌ستخستنێكی داهاتی لێ داخراوه، له‌وه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كورسیی ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، كاریگه‌رییه‌كان زۆر زیاتر بوون و ئه‌مه‌ریكا رێكاری سه‌پاندنی زۆرترین گوشار دژی ئێرانی زیندوو كردووه‌ته‌وه.
وەڵام بدەوه