ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ژێر كاریگه‌ریی لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ دانوستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران و پاشان راگه‌یاندنی شوێنی دانوستان له‌لایه‌ن ئێران و قبووڵكردنی دانوستان، به‌های تمه‌ن رووی له به‌رزبوونه‌وه‌ی كردووه و سه‌رووی شه‌ش هه‌زار تمه‌ن له نرخی هه‌ر دۆلارێك دابه‌زیوه.
دوێنێ دووشه‌م پێش كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تمه‌نی ئێرانی جارێكی تر به‌رانبه‌ر دۆلار دابه‌زی و گه‌یشتنه نزمترین نرخ له مێژوودا تۆمار كرابێت. به‌های هه‌ر دۆلارێك له بازاڕه‌كانی تاران گه‌یشته 106 هه‌زار تمه‌ن.
ئه‌مڕۆ به‌پێچه‌وانه‌ی دوێنێ، دۆخی تمه‌ن رووی له باشییه و هه‌ر دۆلارێك بۆ خوارووی 100 هه‌زار تمه‌ن دابه‌زیوه و ئێسته به 99 هه‌زار و 900 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت و به به‌رزترین به‌های تمه‌ن له ماوه‌ی نزیك به یه‌ك مانگی رابردوو داده‌نرێت.
له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وازهێنانی له سیاسه‌ته‌كانی رابردووی و پێداچوونه‌وه به ئابوورییه‌كه‌ی و كه‌مبوونه‌وه‌ی سزا و گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان، به‌های تمه‌ن به‌رز ده‌بێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ رای گه‌یاند، رۆژی شه‌ممە به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران كۆ ده‌بنه‌وه، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس رای گه‌یاند، گفتوگۆكانیان له ئاستێكی باڵایه، به‌ڵام ناڕاسته‌وخۆ له عومان به‌ڕێوه ده‌چن.
شه‌و تره‌مپ شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ عه‌باس عێراقچی گوتی، دانیشتنه‌كه له عومان به‌ڕێوه ده‌چێت و عه‌باس عێراقچی خۆی سه‌رپه‌رشتیی شاندی ئێرانی ده‌كات، له لایه‌نی به‌رانبه‌ریش ستیڤن ویتكاف نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رۆكایه‌تیی شانده‌كه ده‌كات.
ره‌نگه ئێران جووڵه و هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپی به رژدی وه‌رگرتبێت، بۆیه به‌وه رازی بووه له‌گه‌ڵیدا ده‌ست به دانوستان بكاته‌وه و ئه‌وه‌ی ئێران كه ده‌ڵێت دانوستانه‌كه ناڕاسته‌وخۆیه، زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه پێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی بۆ لایه‌نگرانی بپارێزێت، چونكه عه‌لی خامنه‌یی خۆی گوتبووی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا كۆ نابێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كردووه یان رێككه‌وتن ده‌كات یان هێرشی ده‌كاته سه‌ر. یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی دیداری نێوان تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهۆیش ئه‌وه بووه له ئه‌گه‌ری شكستی دیپلۆماسی، به چ شێوه و رێكارێك ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران بكه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا خوازیاره ئێران جگه له‌وه‌ی كه كۆتایی به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی بهێنێت، له هه‌مان كاتدا واز له په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستیكی و به‌رهه‌مهێنانی درۆن بهێنێت و جڵه‌وی ته‌واوی گرووپه میلیشیاكانی بكات، چیتر نه‌بێته هۆی پشێوی و مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه.
شپرزه‌یی دۆخی ئابووریی ئێران له ژێر كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، گوشاری نێوده‌وڵه‌تی و لاوازبوونی پێگه‌ی ئێران له ئاستی ناوچه‌یی، كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و زیاتر په‌راوێزخستنی ئێران له ئاستی جیهانی، به گرنگترین هۆكاره‌كانی تری پاشه‌كشه‌ی به‌های تمه‌ن داده‌نرێن.
ئێران به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ده‌رگاكانی هه‌ر جۆره گه‌شه‌سه‌ندن و ده‌ستخستنێكی داهاتی لێ داخراوه، له‌وه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كورسیی ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، كاریگه‌رییه‌كان زۆر زیاتر بوون و ئه‌مه‌ریكا رێكاری سه‌پاندنی زۆرترین گوشار دژی ئێرانی زیندوو كردووه‌ته‌وه.
وەڵام بدەوه