وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی خەرجی لەسەر پێشینەی مانگانە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کرد.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە دراوە: "رازین بە پێدانی دەسەڵات بە وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت بە خەرجکردنی رێژەی 15% لە پێشینەی بەردەوامی مانگانەکانیان تایبەت بە خەرجی سەرمایەداری (النفقات الراسمالیە)."
وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتە روو کە پێویست ناکات لەبارەی ئەم بابەتەوە نووسراویان ئاراستە بکرێت، بەڵام تەنها لە حاڵەتی زۆر پێویست ئەگەر لەم رێژەیە زیاتر بوو ئەوا پێویستە بەرزبکرێتەوە بۆیان.
وەڵام بدەوه