Kurdistan Press - یەکێک لەبانکەکانی هەژماری من پارە وەکو خەڵات بە فەرمانبەران دەدات یەکێک لەبانکەکانی هەژماری من پارە وەکو خەڵات بە فەرمانبەران دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکێک لەبانکەکانی هەژماری من پارە وەکو خەڵات بە فەرمانبەران دەدات

یەكێك لە بانكە بەشدارەكانی پڕۆژەی هەژماری من، مانگانە چەند مووچەخۆرێك بە بڕێك پارە خەڵات دەكات و رای گەیاند، بۆ هەر مانگێك چەند فەرمانبەرێك خەڵات دەكەین.

ئەمڕۆ یەكشەم شەشی نیسان، بانكی ئیسلامی عێراق بڵاوی كردەوە، بانكی ئیسلامی عێراق بە خۆشحاڵییەوە براوەی تیروپشكی مانگانەی "مووچەكەت نیعمەتە" بۆ مانگی شوباتی 2025 ڕادەگەیەنێت.

باس لەوەش كراوە، خەڵاتەكە بۆ ئەم مانگە بە بەهای 100 هەزار دیناری عێراقییە بۆ شەش فەرمانبەر لە شەش پارێزگای جیاواز كە یەكێكیان لە سلێمانییە.

ئەو بانكە دەڵێت، پیرۆزبایی لە هەموو براوەكان دەكەین و خەڵاتەكە لە پارەی بانكی خۆیەوە دەدرێت و وەریدەگرن.

ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە ئەو بانكە لە هەژماری من بەشدارە و فەرمانبەرێكی زۆر ئەو كارتەی ئەمساڵ بۆ دەرهێنراوە، بڕیارە بەمنزیكانە دەست بكات بە دانانی ئامێرەكانی  ATM لە شارەكانی هەرێمی كوردستان.

تا ئێستە هەشت بانك بەشدارن لە پڕۆژەی هەژماری من، بانكی "تی بی ئای" عێراقیش هاتووەتە ناو پرۆسەكە و بەشداریی كردووە، بەپێی دواین نووسراوی فەرمی دادگای فیدراڵی، ئەو پرۆسەیە هیچ كێشەیەكی نییە، چونكە ئەوانیش وەك هەرێمی كوردستان لە بانكە ئەهلییەكان ئەو كارە ئەنجام دەدەن.

هەژماری‌ من پڕۆژەی‌ بە بانكیكردنی‌ مووچە و كاروبارەكانی‌ داراییە، 19 خزمەتگوزاریی‌ بانكی‌ لە خۆی‌ دەگرێت كە لەلایەن حكوومەتی كوردستانەوە جێبەجێ‌ دەكرێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه