Kurdistan Press - پشوو بۆ بانکەکان نییە پشوو بۆ بانکەکان نییە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پشوو بۆ بانکەکان نییە

لەبارەی راگەیاندنی لیستی مووچە و دەستکردن بە دابەشکردنی مووچە، ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گوتی، دوای گەیشتنی پارەکە، بە ماوەیەکی زۆر کەم، لیستی مووچە رادەگەیێندرێت. 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدەدەن زۆر بە خێرایی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن بۆ ئەوەی تاوەکو رۆژی جەژن زۆرترین وەزارەت و دامەزراوە مووچە وەربگرن. 

سەرچاوەکەی دارایی گوتی، تەنانەت لە رۆژەکانی پشووشدا کە هەینی و شەممەیە، مووچە دابەش دەکەن بۆ ئەوەی مووچەخۆران مووچەکەیان وەربگرن. 

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم مانگە نزیکەی 300 هەزار مووچەخۆر لە رێگەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەردەگرن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه