وردبینی لیستی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەکات، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری لەمبارەیەوە دەڵێت 'هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش جەژن تەمویلی پارە بکرێت'.
ڕۆژی سێشەممە 2025-03-18، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی سێی بە سیستمی پەیرۆڵ لە ڕێگەی تیمی تەکنیکی وەزارەتەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 2025-03-19، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەکات، هەوڵدەدەین تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو وردبینییەکە تەواو ببێت.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت: پێشبینی دەکەین وەزیری دارایی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە دەوام بێت، ئێمە لیستەکە دەخەینە بەردەستی و هەوڵەکانمان بۆ ئەوەن لە هەفتەی داهاتوودا تەمویلی مووچە بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانین پێش جەژن مووچە دابەش بکەین. لیستی مووچەی مانگی سێ بە هەمان شێوازی لیستی مووچەی مانگی پێشوو بۆ بەغدا نێردراوە، چونکە هیچ تێبینییەکیان لەسەر لیستی مانگی پێشوو نەبوو.
وەڵام بدەوه