بڕیار وایە لەگەڵ هاتنی مووچەی مانگی سێ هەزاران خانەنشینی هەرێمی کوردستان مووچەی هەر سێ مانگی ١ و ٢ و ٣ بەیەکەوە وەربگرن.
دوای هاوتاکردنی تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق، 25 هەزار فەرمانبەر خانەنشین بوون کە ئەمەش ئەو فەرمانبەرانەی گرتەوە کە لە تەمەنی 60 و 61 و 62 ساڵی بوون، لە ئێستادا زیاتر لە دوو هەزار خانەنشین کە مامەڵەیان تەواو بووە سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە مامەڵەی گشت خانەنشینان کۆتایی نەهاتووە و ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی لە وەرگرتنی مووچەی مانگەکانی ١ و ٢ بێبەش بن، بەڵام بۆ مووچەی مانگی سێ هەر 25 هەزار خانەنشین ناویان خراوەتە لیستی مووچە.
لەگەڵ هاتنی مووچەی مانگی سێ ژمارەیەکی زۆر خانەنشین سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
وەڵام بدەوه