Kurdistan Press - لەبارەی مووچەی مانگی سێ هەواڵی خۆش هەیە لەبارەی مووچەی مانگی سێ هەواڵی خۆش هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچەی مانگی سێ هەواڵی خۆش هەیە

لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادەکراوە و تەنیا چەند ڕێککارێکی هونەری ماوە. وەزارەتی داراییش دەڵێت لە هەوڵی بەردەوامداین سبەی سێشەممە لیستەکە بۆ بەغدا بنێرین.

 هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە بۆ ئەوەی پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی سێ دابەش بکرێت، بۆ ئەو مەبەستە لە هەفتەی ڕابردووەوە سەرجەم وەزارەتەکان ڕاسپێردراون لیستی نوێی مووچە بەخێرایی ئامادە بکەن.

وەزارەتی دارایی کوردستان ئەم مانگە خاڵ بە خاڵ ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدای پەیوەست بە مووچەی جێبەجێ کردووە، سەرجەم سەرنج و تێبینییەکانی تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عێراق چارەسەر کراون، بەو ئامانجەی ئەم مانگە هیچ بیانوویەک نەگرن و بەخێرایی پارە بنێرن، بۆ ئەوەی پێش جەژنی ڕەمەزان دابەش بکرێت. سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی کوردستان راگەیاند: لە هەوڵداین سبەی سێشەممە لیستی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرین، تاوەکو ئێستاش بڕیار نەدراوە پێویست دەکات شاند بچێت بۆ ڕوونکردنەوەدان لەسەر لیستەکە یان نا.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه