بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا داوای كرد، وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەكردنی لیستی مانگی سێ دەست پێ بكەن، بڕیارە ئەمڕۆ سەرجەم یەكە ژمێریاری و وەزارەتەكان لیستەكەیان ئامادە بكەن و ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بکەن، لە دوێنێوە لیستەکە ئامادە کراوە سەرەڕای هەبوونی پشوو
لەم مانگە هیچ سەرمووچە و پێشخستنێك ئەنجام نادرێت و تەنیا دوو گۆڕانكاری هەیە، ئەوانەی مۆڵەتی دایكایەتین مۆڵەتەكەیان تەواو دەبێت و دەگەڕێنرێنەوە، ئەوانەشی خانەنشین دەبن ناوەكانیان دەردەهێنرێت.
رۆژی چوارشەم سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بە ناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد بۆ ئامادەكردنی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، ئەویش دوای ئەوەی بڕی 958 ملیار دینار وەك مووچەی مانگی شوبات، خرایە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان
وەڵام بدەوه