Kurdistan Press - زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی مووچەی مانگی دوو زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی مووچەی مانگی دوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی مووچەی مانگی دوو

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق راگەیاند، وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخەرانی هەرێمی کوردستان تەواو بووە، راپۆرتی کۆتایی گەیشتووەتە دەست تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و تەنیا واژۆی ئەوی ماوە تاوەکو دەست بە خەرجکردنی مووچە بکرێت.

26ـی شوباتی 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، لەلایەن شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتەکە لیستی مووچەی مانگی شوبات بۆ بەغدا نێردراوە".

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی ئەوکات گوتی، "هیچ کیشەیەک لە لیستی مووچەدا نییە، تەنیا رێکارە کارگێڕییەکان دەکرێت و وەزارەت بە وەزارەت وردبینی لە لیستەکە دەکرێت".

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، "کۆتایی ئەم هەفتەیە تەمویلی مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت و راستەوخۆ دوای ئەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ئەم ساڵ، 5ی شوبات دەستیپێکرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه