Kurdistan Press - وادەی ناردنی مووچەی مانگی دوو ئاشکراکرا وادەی ناردنی مووچەی مانگی دوو ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی ناردنی مووچەی مانگی دوو ئاشکراکرا

وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەفتەى داهاتوو لیستى مووچەى مانگى شوبات و تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى یەکى ئەمساڵ رەوانەى بەغداد دەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان  رایگەیاند "بەغداد داواى لیستى مووچەى مانگى شوبات و تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى کانوونى دووەمى 2025ـى کردووە، هەفتەى داهاتوو رەوانە دەکرێت و چاوەڕێدەکەین پێش 25ـى شوبات تەرخانى دارایى مووچەى مووچەخۆران بخرێتە سەر هەژمارى دارایى هەرێمى کوردستان".

وتیشى "تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى کانوونى دووەمى 2025 کۆى خەرجییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانى لەخۆگرتووە، هەروەها داهاتە نانەوتییەکانیشى تێدایە، بە داهاتە نانەوتییە فیدراڵییەکانەوە، کە 50%ـى رۆژى چوارشممە 12ـى شوبات نێردراوە کە بڕەکەى 51 ملیار و 895 ملیار دینار بووە و خراوەتەسەر هەژمارى دارایى عێراق".

ئەمە لەکاتێکدایە، بەغداد بۆ مووچەى مانگى کانوونى دووەمى ئەمساڵ بڕى 958 ملیار و 12 ملیۆن دینارى بۆ مووچەى مانگى یەکى هەرێمى کوردستان رەوانەکردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا