فه‌رمانه‌كانی تره‌مپ بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌های تمه‌ن دیسان دابه‌زێت و نزمترین نرخی له مێژوودا تۆمار بكات، ئێسته هه‌ر دۆلارێك به 85 هه‌زار و 300 تمه‌ن ده‌فرۆشرێت و به‌های تمه‌ن به حه‌واڵه 86 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
نرخی تمه‌ن به‌رده‌وام له دابه‌زیندا بووه و ئه‌وه‌ی وایكردووه ئه‌مڕۆ جارێكی تر ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت، فه‌رمانه‌كانی تره‌مپه له دژی ئێران كه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سیاسه‌تی سه‌پاندنی زۆرترین گوشار و سزا دژی ئێران كردووه و پێی وایه، نابێت ئێران ته‌نانه‌ت یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیش هه‌نارده بكات.
له سه‌رده‌می بایدن، ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تێكی هێمنانه‌تری به‌رانبه‌ر ئێران گرته‌به‌ر و ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی به ئێران دا هه‌نارده‌ی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بكاته‌وه. تره‌مپ پێی وایه مه‌به‌ستی ئێران له ده‌ستخستنی پاره، تیرۆر و ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمییه و تا ئه‌و ساته‌ی به ته‌واوی وازی لێ نه‌هێنێت، ئه‌وا سزاكان له دژی قورس‌تر ده‌كات.
دۆخی ناله‌باری ئابووریی ئێران، پاشه‌كشێی سه‌رجه‌م پێنوێنییه ئابووری و بازرگانییه‌كان و دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنان و قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی ناوخۆی ئێران و به‌رده‌وامیی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هۆكارگه‌لێكی ترن كه رۆژ به رۆژ له به‌های تمه‌ن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و هیچ ئاسۆیه‌كی روون بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی به‌دی ناكرێت.
له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران و سه‌ركه‌وتنی مه‌سعوود پزیشكیان له مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوو، نرخی دۆلار بۆ خوارووی 58 هه‌زار تمه‌ن گۆڕابوو، له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا 27 هه‌زار تمه‌نی تری هاتووه‌ته سه‌ر و تمه‌ن هێنده‌ی تر به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
له‌وه‌ته‌ی تره‌مپ سه‌ركه‌وتووه، هیچ شتێك رووی نه‌داوه له قازانجی بازاڕه‌كانی ئێران‌دا بێت، پێشبینی ده‌كرێ به‌های دۆلار له‌مساڵدا بگاته 100 هه‌زار تمه‌ن.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی تر كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی ئێران هه‌بووه، بریتی بووه له رووخانی رژێمی ئه‌سه‌د، خه‌ڵكی ئێران هه‌وڵی زیاتری ئه‌وه‌یان دا و پاره‌كانیان له بانك بكێشنه‌وه و به دۆلار بیگۆڕنه‌وه، جۆرێك بێ متمانه‌یی به‌سه‌ر بازاڕه‌كانی ئێران‌دا زاڵ بووه كه به هۆكارێكی سه‌ره‌كیی دابه‌زینی به‌های تمه‌ن داده‌نرێت.
هۆكارێكی تری دابه‌زینی به‌های تمه‌ن، پێوه‌سته به به‌رزبوونه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی ئێران و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاته‌كان و به‌و هۆیه‌وه دراوی بیانی كه‌می كردووه، له‌لایه‌كی تره‌وه بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانیش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی، هه‌وڵی زیاتری كڕینی دۆلار له بازاڕه‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به هۆكارێكی تری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر دراوی ئێرانی داده‌نرێت.
وەڵام بدەوه