Kurdistan Press - خانەنشینان لەبارەی کەمکردنەوەی 100 هەزاە دینار ئاگاداردەکرێنەوە خانەنشینان لەبارەی کەمکردنەوەی 100 هەزاە دینار ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خانەنشینان لەبارەی کەمکردنەوەی 100 هەزاە دینار ئاگاداردەکرێنەوە

لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، بە هۆكاری نوێنەكردنەوەی فەرمانەكەی، 100 هەزار دیناری دەرماڵە لە مووچەی مانگی یەكی خانەنشینان كەم كراوەتەوە. بەرپرسێكی خانەنشینیش ئاشكرای دەكات، بابەتەكە پەیوەندیدارە بە عێراق و بڕیارەكە لە هەرێمی كوردستان نەدراوە.

بەرپرسێك لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەولێر راگەیاند: "بڕینی ئەو 100 هەزاری دەرماڵەیە بۆ مانگی یەك هۆكارەكەی هەرێمی كوردستان نییە، بەڵكوو پەیوەندیی بە وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەیە و ئەوان لە مووچەی مانگی یەك خەرجیان نەكردووە و چاوەڕوانین لە مانگی دوو ئەو پرسە قەرەبوو بكرێتەوە."

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش دا: "تەنیا ئەو 100 هەزار دینارە كەم كراوەتەوە، ئەگینا ئەوانەی پێشووتر مووچەیان هاوتا كراوە، خانەنشین بن یان میراتگرەكانیان، مووچەیان وەكوو خۆیەتی و بە هاوتاكراوی خەرج دەكرێت."

روونیشی كردەوە، ئەو 100 هەزار دینارە، كە بە دەرماڵەی گرانیی گوزەران ناو دەبرێت، بەهۆی نوێنەكردنەوەی فەرمانی ساڵانەی دەرماڵەكە، لەلایەن دارایی عێراق لە مووچەی مانگی 1ی 2025 نەبەستراوە و بابەتەكە پەیوەندیی بە هەرێمی كوردستانەوە نییە، بەڵكوو لە عێراق خەرج نەكراوە.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ڕاپەڕین، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: "لە مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2025 دا بڕی 100 هەزار دینار لە مووچەی ئەو خانەنشینانە کەمدەکات، کە مووچەکانیان کەمترە لە یەک ملیۆن دینار."

ئاماژەی بە هۆكارەكە كردووە و هاتووە: "ئەم بڕە پارەیەش کە بریتییە (منحە - هاوکاری)، بە هۆکاری نوێنەکردنەوەی ڕەزامەندیی ساڵانەی ئەو بڕە هاوکارییەیە، بەڵام لە مانگەکانی داهاتوو لە کاتی نوێکردنەوە ئەو بڕە دەخرێتەوە سەر مووچەی خانەنشینان."

بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ڕاپەڕین دەشڵێت: "سەبارەت بەو 100 هەزار دینارە، تکایە هەم لە بانك و هەم لەناو بەڕێوەبەرایەتیمان پێویست بە پرسیار و دڵنیاکردنەوە ناکات".

لە مانگی 10ی ساڵی 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا، وەكوو دەرماڵە 100 هەزار دینار بدرێتە ئەو خانەنشینانەی، كە مووچەیان لە ملیۆنێك دینار كەمترە و بڕیارەكەش لە مانگی11ی 2023وە جێبەجێ كرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه