بانكی ناوەندیی عێراق فرۆشی دۆلاری گەیاندە سەرووی 307 ملیۆن دۆلا، ئەوەش بەرزترین ڕێژەی سێ مانگی ڕابردووە.
بانكی ناوەندیی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ20ی 1ی 2025 بڕی 307 ملیۆن و 10 هەزار و 836 دۆلاری خستووەتە ڕوو
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕەدا31 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار بە شێوەی کاش فرۆشراوە و 275 ملیۆن و 810 هەزار دۆلاریش بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.
خستنە ڕووی ئەمڕۆی دۆلار بە گشتی و دۆلاری کاش بە تایبەت بەرزترین ڕێژەی سێ مانگی ڕابردوو بووە.
ئەمڕۆ 100دۆلار بەرامبەر بە 150هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەرارد بەچەند ڕۆژی ڕابردوو 450 بۆ 500 دینار گرانتر بووە.
وەڵام بدەوه