لیستی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بەشێوازی نوێ ئامادەدەکرێت و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی لیستەکە بەزووترین کات بنێردرێت، ڕەتیشی کردەوە کە نیازێکی واهەبێت تاوەکو بەغدا مووچەی مانگی 12 نەنێردرێت، لیستی مووچەی مانگی یەک نەنێردرێت.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی فیدراڵی عێراق نیازێکی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو نییە، بەپێی ئەو ڕاگەیەنراوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردوونەتەوە دەڵێن مووچەی هەر 12 مانگەکەی ساڵی ڕابردوو نێردراوە لە بەرامبەریشدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکە داتاکانی ساڵی ڕابردوو بڵاودەکاتەوە کە بڕی کەمتر لە پارەی تەرخانکراوی بۆ هاتووە و چاوەڕێی تەواوکاری پارەکە بۆ مانگی 12 دەکات. بەپێی ئەو داتایانەی لە بانکی ناوەندی عێراق دەستیکەوتووە دەربارەی ناردنی پارەی ساڵی ڕابردوو بۆ هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت، داتاکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دروستن و بەغدا مووچە و نیوێک کەمتری ناردووە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆش شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری وڵاتان لە هەولێر کۆبوونەوە بۆ ئەوەی دیدگای هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکان بخەنەڕوو.


وەڵام بدەوه