ئەمڕۆ، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کرێی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگەکانی حەوت و هەشتیی ساڵی ڕابردوو، ڕایگەیاند، مامۆستایانی وانبێژ بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان کراونەتە گرێبەست، بەڵام کرێی دوو مانگی ساڵی ڕابردوویان وەک وانەبێژ لای حکوومەت ماوە، بۆ ئەو مەبەستە قسەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی کردووە و دڵنیایی پێ داین کە ئەو مافە نافەوتێ و بە دڵنیاییەوە لە زووترین کاتیشدا دابەشی دەکەن.
هەروەها ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستمی (ئی هەڵسەنگاندن)ی ڕاگەیاند کە تایبەتە بە پلاتفۆڕمی هەماهەنگی نێوان قوتابخانە و خێزانی قوتابی، تا لەو ڕێگەیەوە ئاستی هەڵسەنگاندن و کێشە و گرفتەکانی قوتابی لەنێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕ بکرێت و گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
بۆ ئەو مەبەستەش تا ئێستا 396 قوتابخانە لە سیستمەکەدا تۆمار کراون کە زیاتر لە 150 هەزار قوتابیی تێدایە، تۆمارکردنەکەش تا دوایین قوتابخانەی حکوومی و ناحکوومی بەردەوام دەبێت.
وەڵام بدەوه