KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی 12

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە كورتهێنانی مووچەی مانگی 12 لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق پڕ نەكراوەتەوە و ئەگەر ساڵی دارایش كۆتایی هاتبێت دەبێت مووچەی مانگی 12 خەرج بكرێت. 

ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی،  میكانیزمێك لە نێوان حكوومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی 12 دەبێت، ئەگەر ساڵی داراییش كۆتایی هاتبێت، پێویستە مووچە خەرج بكرێت.

دووپاتی كردەوە كە وەزارەتی دارایی فیدراڵ، تەنیا 400 ملیار دیناری بۆ مووچە مانگی 12، بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە، ئەمەش كورتهێنانی بە بڕی زیاتر لە 500 ملیار دیناری دروست كردووە.

" پێویستە مووچە زامن بكرێت، دادگە باسی ئەوەی نەكردووە زامنی مووچە لە چوارچێوەی بڕگەی قەرەبووكردنەوەی فەرمانبەران بێت، بەڵكو لە چوارچێوەی 20 ترلیۆن دیناری پشكی هەرێمی كوردستانە لە بودجەدا" دلێمی وای گوت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی گرنگی كرد لە هەولێر كەتێیدا سێ‌ بڕیار درا و بە گشتیی لە ساڵی 2025 دەبێت بەغدا پابەندی ناردنی تەواوی بودجە بێت نەك تەنیا مووچە و بە گوتەی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش كۆدەنگی لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئەو پرسە هەیە. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه