بەهای زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە چەند رۆژێكدا نرخی هەر مسقاڵێك زێڕ 10 هەزار دینار بەرز بووەتەوە، گوتەبێژی سەندیكای زێڕینگەرانیش هۆكارەكانی ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشهممه 9/1/2025، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
- مسقاڵێک زێڕ عەیار 24 بە 655 هەزار دینارە.
- مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە 600 هەزار دینارە.
- مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە 573 هەزار دینارە.
- مسقاڵێک زێڕ عەیار 18 بە 490 هەزار دینارە. سەرەتای هەفتە، نرخی هەر مسقاڵێك زێڕ نزیكەی 10هەزار دینار بەرز بووەتەوە.
دانا وەرتی، گوتەبێژی سەندیكای زێڕینگەرانی هەولێر، راگەیاند: "بەهۆی چەند چەند هۆكارێك نرخی زێڕ رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، یەكێیان هۆكاری تەكنیكییە كە دەبوو زێر بەرزبێتەوە، هەروەها ئەگەریش هەیە سووی بانكی كەم نەكرێتەوە، ئەوەش وای كردووە نرخی ئۆنسەی زێڕ بەرز بێتەوە."
دانا وەرتی گوتیشی: "بەشێكی دیكەی بەربوونەوەی نرخی زێڕ هۆكاری سیاسییە، لەوانە كێشەی نێوان ئەمریكا و مەكسیك و كەنەدا و هەندێك وڵاتی دیكەی ئەورووپی."
گوتەبێژی سەندیكای زێڕینگەرانی هەولێر، ئاشكراشی كرد، ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەكی زێر گەیشتە دوو هەزار و 673 دۆلار.


وەڵام بدەوه