وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مووچەخۆران ئاگادار دەكاتەوە كە خاوەنی هەژماری منن.
وەزارەتەكە رای گەیاندووە، سوودمەندانی هەژماری من، دەتوانن لە سەتان ئامێری ڕاكێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان مووچەكانیان ڕابكێشن.
هەروەها دووپات لەوە كراوەتەوە كە ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە، تەنیا لە سەنتەری شارەكان بەردەست نین، بەڵكو لە چەندان شار و شارۆچكە و شارەدێی تر دانراون و تا بێت ژمارەشیان زیاد دەكرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە كە ئێستا تەواوی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی لە هەولێر، لە هەژماری من مووچە وەردەگرن، ئەوانەیشی هەژمارەكەیان هەیە، دوو ڕۆژ زووتر لەو فەرمانبەرانە مووچە وەردەگرن كە بەشێوەی تر مووچەدار دەكرێن.
وەڵام بدەوه