وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە رۆژی پێنجشەم مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.
ئەمشەو دووشەم شەشی كانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ڕۆژی پێنجشەم نۆی كانوونی دووەمی 2026، مووچەی مانگی تشرینی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
ئەمساڵ بڕیاری بەگرێبەست كردنی مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن سەرۆكی حكوومەتەوە درا و مووچەكانیان لەنێوان 400 بۆ 500 هەزار و ژمارەیان 38 هەزار مامۆستایە، وەزارەتی دارایی لەمبارەوە رای گەیاندووە كە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
وەڵام بدەوه