ئەو مانگە 230 هەزار مووچەخۆر لە هەژماری من مووچەكانیان وەردەگرن
بەپێی ئەو پلانەی هەیە بڕیارە لەو مانگە 230 هەزار مووچەخۆر لە هەژماری من مووچەكانیان وەربگرن، بەمەیش سەرەی مووچەی و جەنجاڵی بەردەم بانكەكان كەم دەبێتەوە.
ڕۆژی یەكشەم دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، لەگەڵ گەیشتنی نامە بۆ فەرمانبەر راستەوخۆ دەتوانێت لە نزیكترین ئامێری ATM مووچەكەی وەربگرێت.
بەپێی ئەو پلانەی هەیە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا مووچەی مانگی تشرینی دووەم دەخرێتە سەر هەژماری بانكیی زیاد لە 230 هەزار مووچەخۆری بەشداربوو لە هەژماری من.
لەگەڵ ئەم پێشكەوتنە بەردەوامەی پڕۆژەی هەژماری من لە بەدیجیتاڵكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، تا ئێستە زیاد لە 300 ئامێری ڕاكێشانی پارە بەردەستخراون لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان بۆ ئاسانكاری زیاتری مووچەخۆران.
ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە لە سەرجەم شارەكان و سەر شەقام و مۆڵ و لقی بانكەكان بەردەستن و فەرمانبەران دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن.
وەڵام بدەوه