هەفتەی داهاتوو دوایین ڕاپۆرت لەبارەی لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکرێت و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ وڵامدانەوەی سەرجەم پرسیار و تێبینییەکان دەچێتە بەغدا.
یەکشەممەی داهاتوو لیژنە هاوبەشەکەی کوردستان و عێراق دوایین ڕاپۆرت لەبارەی لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکەن و وەڵامی سەرجەم سەرنج و تێبینییەکان دەدەنەوە ئەگەر تێیدا بێت، دواتر شاندەکەی بەغدا دەگەڕێتەوە و شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستانیش هاوشانی شاندەکەی حکومەتی فیدراڵ دەچێتە بەغدا.
دوای وەڵامدانەوەی سەرنج و پرسیارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاپۆرتەکەدا و ڕەزامەندی تەیف سامی، هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی مانگی 12 خەرج دەکرێت، بەڵام نازانرێ بڕەکەی چەندە، پێشتر حکومەتی عێراق بڕیاری دابوو هاوشێوەی مانگی 10بڕی 761 ملیار دینار بنێردریت.
لەبارەی ناردنی 430 ملیاری تەواوکاری مووچەی مانگی 11 تاوەکو ئێستا دیار نییە بەغدا کەی ئەو گوژمە تەواوکارییە دەنێرێت، بۆیە تاوەکو ئێستا دیارنییە کەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەکرێت.
وەڵام بدەوه