تیمی هەژماری من بڵاوی کردووەتەوە کە فەرمانبەرانی سێ وەزارەت مووچەکانیان پێشدەخرێت، بەڵام دەبێت لە هەژماری من تۆماکراو بن و کارتەکانیان ئاکتیڤ بێت.
ماوەی دوو ڕۆژە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆران کراوە و بەگوێرەی لیستی مووچە، مووچەی وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕۆژی یەكشەممە دابەش دەکرێت، بەڵام سێ ڕۆژ پێشخراوە. تیمی هەژماری من راگەیانف، "مووچەخۆرانی ئەو سێ وەزارەتە کە ناویان لە هەژماری من تۆمارکراوە و کارتەکانیان ئاکتیڤە، ئەگەر کوورتەنامەیان بۆ گەڕابێتەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەتوانن مووچەکانیان لە ڕێگەی ئامێرەکانی ATM ڕابکێشن". 191 هەزار و 300 مووچەخۆری تۆمارکراو لە هەژماری من لەڕێگەی زیاتر لە 300 ئامێری ATM کە لە 100 شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان دانراون مووچەکانیان وەردەگرن.
وەڵام بدەوه