خشتەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنرا و بەشێکی فەرمانبەران ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن.
ڕۆژی سێشەممە 17-12-2024، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و بڕیارە لە ماوەی شەش ڕۆژدا دابەش بکرێت، هاوکات ئەو فەرمانبەرانەی سیستمی بایۆمەتریان نەکردووە، ناتوانن مووچە وەربگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک کە خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە، مووچەکەی لە فەرمانگەکەی خۆی ڕادەگیرێت تا لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت، ئەوکات مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت. تەمویلی مووچەی مانگی 11 کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە، هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری دارایی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان.


وەڵام بدەوه