لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ لیستی مووچەی مانگی 12، دوو داواكاری هاتووە و سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان ئاگادار كراونەتەوە، دەبێت لە ماوەی 24 سەعاتدا تەواوی بكەن.
ئەمڕۆ دووشەم 16ـی كانوونی یەكەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراون، شاندی عێراق كە سەردانی هەولێریان كردووە و دوێنێش كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا هەبوو، دوو تێبینییان هەبووە.
ئەوەیش زانراوە، داوایان كردووە لە لیستی مووچەی مانگی 12 دوو كۆڵۆم زیاد كراوە و دەبێت پڕی بكەنەوە، ئەوانیش بریتین لە ژمارەی كارتی نیشتمانی و رێكەوتی دامەزراندنی بەفەرمی لە حكوومەت.
ئەوەش بە فەرمانگەكان گوتراوە، دەبێت لە ماوەی 24 سەعاتدا ئەو داواكارییانە تەواو بكەن و بیگەڕێننەوە تا كێشە بۆ لیستی مووچەی مانگی 12یان دروست نەبێت.


وەڵام بدەوه