Kurdistan Press - کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەرکرا کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەرکرا

وەزیرى دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر گواستنەوەى 430 ملیار دینار بۆ سەر مووچەى هەرێمى کوردستان دەربڕى، وەک هەنگاوى بەر لە ناردنى ئەو بڕە پارەیە.

دوو سەرچاوەى بەرپرسی بەغداوە دەستى کەوتووە، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 15ـی کانوونى یەکەمى 2024) تەیف سامى، بە فەرمى واژۆى لەسەر نووسراوى گواستنەوەى 430 ملیار دینارەکە کردووە بۆ سەر پشکى مووچەى هەرێمى کوردستان لەدواى راستکردنەوەى نووسراوێکى پێشووى وەزارەتى دارایی و ئابووریی حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە بە هەڵە لە برى ملیار بۆ ئەو بڕە پارەیە، ملیۆن نووسرابوو.

یەکێک لەو سەرچاوانە ئاماژەی بەوەدا، واژۆکردنى ئەو گواستنەوەیە دواى ئەوە بووە کە وەزارەتى دارایی و ئابووریی حکومەتى هەرێمى کوردستان بە نووسراوێک هەڵەى ملیۆن دینارەکەى پێشووى راستکردووەتەوە و بۆ بەغداى ناردووە.

پێشتر لە 8ـی کانوونى یەکەمی 2024 وەزارەتى دارایی عێراق بە نووسراوێکى فەرمى داواى لە وەزارەتى دارایی و ئابووریى هەرێمى کوردستان کردبوو روونکردەوەیان بداتێ لەبارەى نووسراوێکیان بۆ ئەو 430 ملیار دینارە کە لە برى ملیار بە ملیۆن نووسرابوو، رۆژێک دواتر وەزارەتى دارایی و ئابوورى وەڵامى دابوونەوە بەوەى خشتەى گواستنەوەکەیان بۆ دەنرێنەوە کە بڕەکەى 430 ملیار دینارە.

گواستنەوەى ئەو 430 ملیار دینارە بۆ ئەوەیە؛ کورتهێنانى مووچەى هەرێمى کوردستانى پێ پڕبکرێتەوە بەو پێیەى بەغدا سێ گوژمەى 760 ملیار دینارى دیاریکردووە بۆ مووچەى مانگەکانى تشرینى یەکەم و دووەم و کانوونى یەکەم، لەکاتێکدا هەرێمى کوردستان مانگانە پێویستى بە زیاتر لە 980 ملیار دینارە بۆ دابەشکردنى مووچە بە هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانیشەوە.

تاوەکو ئێستا وەزارەتى دارایی عێراق یەک گوژمەرى لەو 760 ملیار دینارییە ناردووە،  "رەزامەندیدان لەسەر گواستنەوەى 430 ملیار دینارەکە، هەنگاوى بەر لە ناردنى ئەو بڕە پارەیە بۆ قەرەبووى کورتهێنانەکە." 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا