KurdistanPress...

CLOSE

کورتهێنان پڕدەکرێتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیام بۆ حکومەتی عێراق دەنێرێت و دەڵێت ئەو بڕە پارەیەی بڕیای خەرجکردنی لێ دراوە، بەشی مووچە ناکات و وەری ناگرن، تەیف سامی، وەزیری داراییش بەڵێنی داوە چارەسەری بکات و کورتهێنان پڕبکاتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بڕیاری دا 761 ملیار و 146ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەڵام پارەکە کەمە و بەشی مووچە ناکات. حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی 10 پێویستی بە 996 ملیار دینارە، بەم پێیە بڕی 235 ملیار دینار کورتهێنان دروست دەبێت، بەغداش دەڵێت خۆتان کورتهێنانەکە بە داهاتی ناوخۆ پڕبکەنەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت سبەی یەکشەممە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان. ئەنجوومەنی وەزیرانیش داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە، داتا و زانیارییان بۆ بنێرن، تاوەکو بزانن بە داهاتی ناوخۆ دەتوانرێت کورتهێنانەکە پڕبکرێتەوە کە بۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە 700 ملیار دینار دەکات، چونکە بەغدا بڕیاری داوە بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 ەش هەر 761  ملیار دینار بنێرێت.  ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبووەوە، لەبارەی مووچە بڕیار درا ئەو بڕە پارەیەی بەغدا بەنیازە بۆ مووچە بینێرێت، ڕەتبکرێتەوە و وەرنەگیرێت، چونکە کورتهێنان دروست دەبێت و بەشی مووچە ناکات.

سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لە وەزارەتی دارایی وتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی عێراقی وتووە پارەکە بەش ناکات و وەری ناگرین، مافی دەستووری خۆمانە تەواوی مووچە بنێردرێت".

خاڵی ئەرێنی: دوای ئەم هەڵوێستە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پەیامێکی  بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردووە، وتوویەتی: "لەسەرم بووەستن چارەسەری دەکەم"، واتە کورتهێنانەکە پڕدەکاتەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه