دوای ئەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان گەیشتە بەرزترین نرخی و لە مێژوودا تۆمار كرا، ئەمڕۆ نرخەكەی رووی لە هەرزانبوونەوە كرد و ئێستە مسقاڵێك زێڕ بە 560 هەزار دینارە
ئەمڕۆ سێشەم 12 تشرینی دووەم، دانا كەمال خاوەنی زێڕنگری دونیا رایگەیاند، نرخی زێڕ لە سێ مانگی رابردوودا
بەردەوام لە بەرزبوونەوە بووە، لە ماوەی هەفتەیەك بەردەوام رووی لە نزمبوونەوە كردووە.
زیاتر گوتی، ئەو نرخە هۆكاری گۆڕانكارییەكەی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا و دەرچوونی ترەمپە كە پێشبینی دەكرێت گۆڕانكاری لە سیاسەتە ئابوورییەكانی ئەمەریكا بكرێت.
باسی لەوەش كرد، ئەو نرخەی ئەمڕۆ بۆ زێڕ لە كوردستان هەیە، لەگەڵ دوو ڕۆژ پێش ئێستە 10 هەزار دیناری تر هەرزان بووە، نرخەكەش ئەمڕۆ بەم شێوەیە:
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 640 هەزار دینارە
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 560 هەزار دینارە
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 470 هەزار دینارە.
وەڵام بدەوه