Kurdistan Press - کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکراکرا کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکراکرا

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بڕیارە ئەمڕۆ وردبینیی لیستی مووچەی 10 تەواو بکرێت و چاوەڕوانن سبەی تەمویل بنێردرێ.

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  رایگەیاند: شەوی ڕابردوو شاندێکی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەغدا، چوونی شاندەکە لەسەر داوای بەغدا بووە و زیاتر پەیوەندی بە چەند بابەتێکی دارایی و پرسی (هەژماری من) و گرێبەستە گرنگ و دڵخۆشکەرەی بانکی بازرگانیی عێراقەوە هەیە."

لەبارەی وردبینیی لیستی مووچە، ئەو سەرچاوەی دارایی گوتی: "وردبینیی مووچە هەنگاوی باشی بڕیوە و چاوەڕوانین ئەمڕۆ وردبینی تەواو بێت و سبەی چوارشەممە تەمویلی مووچە بنێردرێت و ئەو بەڵێنەیان پێ داوین"

جەختی کردەوە، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کردووه.

ڕۆژی 3/11/2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكی فەرمیدا ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتەکەیانەوە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق کراوە.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا