وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پڕۆژەی 'هەژماری من'، نووسراوێك بە واژووی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستیی دەكات.
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 30-10-2024، نووسراوێكی بە ژمارە 27737 بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستیی شار و ئیدارە سەربەخۆكان ناردووە و ئاماژەی بە نووسراوێكی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و حوكمی بڕگە (10)ـی ماددەی هەشتی لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ژمارە سێی ساڵی 1992ی هەمواركراو داوە، هاوكات ئاماژەی بە ئەوە داوە كە هەژماری من پڕۆژەیەكی گشتگیر و بەردەوامە و لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند كراوە.
وەزارەتی تەندروستی داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان دەكات كە ڕێككاری یاسایی و كارگێڕیی پێویست بگرنە بەر بەپێی حوكمەكانی یاسای بەرزەفتكردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتی بۆ لێپرسینەوە و سزادانی فەرمانبەرانی كەمتەرخەم و سەرپێچیكار كە بەربەست دروست دەكەن لەبەردەم بە جێگەیاندنی پڕۆژەی هەژماری من.
وەڵام بدەوه