بڕیارێكی نوێ بۆ هەرزانكردنی دۆلار دەرچوو
راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند، كۆتایی ساڵ سەكۆی "بەدناو"ـی ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی داواكاریی فرۆشتنی دۆلار دادەخرێت.
محەممەد دەڕاجی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری تەكنیكی لە بەشداریكردنی پانێڵەكەی دیداری مێری رای گەیاند، رەنگە سەدان هۆكار هەبن بۆ ئەوەی هاندەر نەبن بۆ وەبەرهێنەرێكی بیانی، سەرجەم سەرمایەكەی لە وەبەرهێنان لە عێراق بەشێوەیەكی راستەخۆ بخاتەگەڕ.
دەڕاجی گوتی "عێراق بودجەیەكی گەورەیەی هەیە و پارەی زۆرە، بەڵام دەبێت وەگەڕخستنی ئەو پارانە بەشێوەیەكی دروست بێت."
بودجەی عێراق بۆ ئەمساڵ 211 تریلیۆن دینارە و پشكی هەرێمی كوردستانیش زیاتر لە 20 تریلیۆن دینارە.
وەڵام بدەوه