KurdistanPress...

CLOSE

وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی دە ئاشکراکرا

هەوڵ دەدرێت ئەم هەفتەیە تێبینییەکانی بەغدا لەسەر لیستی مووچەی مانگی 10 چارەسەر بکرێن و بڕیارە هەفتەی داهاتوو خەرج بکرێت.

شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ئێوارەی دوێنێوە لە بەغدایە، ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق کۆبووەتەوە و لیستی مووچەی مانگی 10یان تاوتوێ کردووە .

 بڕیارە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 10 بەبێ لێبڕین و بە چەند گوژمەیەک بنێرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان گوت: "شاندەکە لیستی مووچەی مانگی 10یان لەگەڵ خۆیان بردووە، بۆ ئەوەی هەر تێبینییەک هەبێت لەوێ چارەسەری بکەن و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ گفتوگۆیان لەسەر کردووە".

 شاندی کوردستان لە هەوڵدایە هەر تێبینییەک لەسەر لیستی مووچە هەبێت ئەم هەفتەیە چارەسەر بکرێت، چاوەڕوانن لە سەرەتاى مانگى  11 واتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە خەرجکردنی بکرێت. بەپێی نوێترین داتا ژمارەی مووچەخۆران یەک ملیۆن و 114 هەزار و 63 کەسە، حکومەت مانگانە بۆ دابنیکردنی مووچە پێویستی بە 998 ملیار دینارە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه