Kurdistan Press - وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ ئاشکراکرا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ ئاشکراکرا

ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕادەگەیێنرێت، لە چەند ڕۆژێکی کەم و پێش پشووی هەڵبژاردن سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.

 هەرچەندە پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی نۆ لەبەردەست نییە و حکومەتی هەرێمی کوردستان کورتهێنانی هەیە، ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و حکومەت نایەوێت لەمە زیاتر دوابکەوێت.

  هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک بڕی 998 ملیار دیناری پێویستە، هەرچەندە وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستا بڕی 927 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی نۆ ناردووە و 314 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، کورتهێنانەکەش بەهۆی مانگەکانی ڕابردووەوەیە.

  حکومەتی عێراق مانگی حەوت نزیکەی 600 ملیار دیناری بڕی، بۆیە بە ناچاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە مووچەی مانگی هەشتی بۆ حەوت خەرج کرد، دواتریش پارەی مانگی نۆی بۆ هەشت خەرج کرد، لە مانگی هەشت حکومەتی عێراق بەشێک لە لێبڕینەکانی خەرج کرد و تەنیا بڕی 243 ملیار دینار مایەوە بینێرێت، بۆ ئەم مانگەش بڕی 71 ملیار دیناری نەناردووە، واتە بە کۆی گشتی ئێستا 314 ملیار دینار کورتهێنان هەیە. دوێنێ شەممە، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دڵنیایی دا کە کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا نەماوە و ئەم بابەتە چارەسەرکراوە، لەبارەی ناردنی تەواوکاری مووچەی مانگی نۆش گوتی بەغدا دەینێرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا