KurdistanPress...

CLOSE

نوێترین زانیاری پەبارەی مووچەی مانگی نۆ

وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات، گوژمەی دووەمی پارەی مووچەی مانگی نۆ، کە 328 ملیار دیناری تەمویلی هێزە ئەمنییەکانە نێردراوە. جێگری سەرۆکی لێژنەی داراییش باس لە هەوڵەکان بۆ ناردنی 243 ملیار دیناری دیكە دەکات.

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: "دوێنێ ئێوارە، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان، 328 ملیار دیناری تەمویلی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکان نێردرا و پارەکە وەرگیرا."

کۆتایی هەفتەی ڕابردوو 598 ملیار دیناری فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست بوو، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.

بەرپرسەکەی دارایی ئاشکراشی کرد: "لەو 598 ملیار دینارەی بۆ تەمویلی مووچەی مانگی نۆ، ئێمە 243 ملیاری کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشتمان پێ پڕ کردووەتەوە، ئێستا نزیکی 680 ملیار دیناری پارەی مووچەی مانگی نۆ بەردەسته."

سەرچاوەکەی دارایی جەختی کردەوە، چاوەڕوانن 243 ملیار دیناری تەواوکاریی مووچەی مانگی هەشت بنێردرێ، گوتیشی: "هەفتەی پێشوو لەگەڵ دارایی عێراق ڕێکكەوتین ئەم هەفته 243 ملیارەکە بنێردرێ و چاوەڕوانین بگات."

ئەوەشی خستە ڕوو، دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە، مووچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت و هەفتەی داهاتوو دابەش دەکرێت.، گوتیشی:" ئەمڕۆ 243 ملیارەکە بنێردرێت، سبەی مووچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت و بۆ ئەمەش هەموو ئامادەکارییەک کراوە."

ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: "سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لە مووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تاوەکوو مانگی ئاب لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگیرابوون، کە نزیکەی 243 ملیار دینارە، خەریکین ڕێکارەکان تەواو بکرێن بۆ ئەوەی پارەکە بنێردرێت."

لە ڕۆژی هەینی 4ی 10وە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کراوە و ئەمڕۆ 8ی 10 کۆتایی بە دابەشکردنی دێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه