Kurdistan Press - لەبارەی مووچەی مانگی ھەشت زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی مووچەی مانگی ھەشت زانیاری نوێ گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچەی مانگی ھەشت زانیاری نوێ گەیشت

وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکان تەواو کراوە. دەشڵێت: "بۆ ناردنی 300 ملیار دیناری تەمویلی هێزە ئەمنییەکان، تەنیا واژۆی بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری ماوە و چاوەڕێی ناردنین."

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تایبەت رایگەیاند: "کۆتایی هەفتەی ڕابردوو تەمویلی مووچەی مانگی نۆ، کە 598 ملیار دیناری فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست بوو، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان."

ئاماژەی بەوەش دا: "300 ملیار دیناری تەمویلی هێزە ئەمنییەکان ماوە، دوێنێ وردبینیی لیستەکان تەواو کرا و ناردنی پارەکە تەنیا واژۆی بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری ماوە."

سەرچاوەکەی دارایی جەختی کردەوە، چاوەڕوانن ئەمڕۆ ڕێکارەکان تەواو بکرێن. گوتیشی: "ئەگەر هیچ نەیەتەپێش، ڕەنگە ئەمڕۆ تەمویلی 300 ملیارەکە بنێردرێ."

ئەوەشی خستە ڕوو، دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە، مووچەی مانگی نۆ ئامادە دەبێت. گوتیشی: "هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نۆ دەدرێت."

شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: "لە وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ، پارەی تەواوکاریی مووچەی مانگی نۆ دەنێردرێت و ئەم مانگە مووچەی مانگی نۆش دابەش دەکرێت."

ڕۆژی 4ی 10، مەسعود حەيدەر، بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق، بڵاوی کردەوە: " لە چەند رۆژی داھاتوو باقیی مووچەی مانگی نۆی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت."

لە ڕۆژی هەینی 4ی 10وە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کراوە و ڕۆژی 8ی 10 کۆتایی بە دابەشکردنی دێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا