وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی ئەو 243 ملیار دینارە دەکات، کە کورتهێنانی مانگی هەشتە و لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بەڵێن بە شاندی دارایی هەرێمی کوردستان دراوە بینێرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی هەشت پێویستی بە 998 ملیار دینار هەیە، بڕی 755 ملیار دینار لەبەردەستە و 243 ملیار دیناریش کورتهێنان هەیە، بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارە تەکنیکییەکان ئەمڕۆ نەنێردرا و بڕیارە سبەی دووشەممە دەست بە ناردنی بکرێت.
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەبوو تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی ئەمڕۆ بەغدا پارەی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانەکە بناردبووایە، بەڵام بە ئەگەری زۆر سبەی پارەکە دەگات و ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت." سەبارەت بە مووچەی مانگی نۆ، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، کە وردبینی تەواو بووە و لە دوای مووچەی مانگی هەشت دەست بەناردنی پارەکە و دابەشکردنی بەسەر مووچەخۆران دەکرێت.


وەڵام بدەوه