Kurdistan Press - فەرمانبەران ئاگاداردەکرێنەوە فەرمانبەران ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرمانبەران ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئەنجامی سەردانەکەی شاندی تەکنیکی وەزارەت بۆ بەغدا ڕایگەیێنراوێکی چوار خاڵی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە گەیشتنی گوژمەی تەواوکاری دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر چەند خاڵێک گەیشتووینەتە ڕێککەوتن لەوانە، "شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلوولیان بەبێ کەموکوڕی و بەو شێوازە پێشکەش کرد کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دواین جار داوای کردبوو".

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی بۆ مووچەی مانگی ئاب دروست بووە کە بڕەکەی 243 ملیار دینارە، وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە بە خەرجکردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون.

وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە دەکات، چاوەڕوانن لە نزیکترین کاتدا دەست بەناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت، لە ئێستادا وردبینی لە لیستەکاندا دەستی پێکردووە.

: لەبارەی کۆدی بایۆمەتری، وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە: کێشەکانی تایبەت بە دووبارە بوونەوەی کۆدی بایۆمەتری و ناوی دووبارە، بەشی زۆری چارەسەر کرا کە هەمووی کێشەی هونەری بوون، لەهەمان کاتدا هەموو ئەو فەرمانبەرانەی ناوەکانیان لەیەک چووە یان کۆدیان دووبارە بووە، وردبینی و بەدواداچوونیان بۆ کراوە و چارەسەرکراون.

ئەوەش بزانە: بۆ ئەوانەی کە تا ئێستا بایۆمەتریان نییە، تا 31-12-2024، مۆڵەتیان پێدراوە بۆ خۆتۆمارکردن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا