ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی ئه‌یلوول، دیسان زێڕ به‌رزترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد و ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند، په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی له ئه‌مه‌ریكا به گرنگترین هۆكار داده‌نرێت.
به‌گوێره‌ی IG ئه‌مڕۆ نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕی 24 عه‌یار گه‌یشته دوو هه‌زار و 680 دۆلار. له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا 87 دۆلار و له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا به‌های زێڕ 150 دۆلاری هاتووه‌ته سه‌ر.
گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ له پاڵ په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و درێژه‌كێشانی جه‌نگی ئۆكراینا، بۆ بڕیاری هه‌فته‌ی رابردووی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه رێژه‌ی سوودی بانكی كه‌م كرده‌وه.
سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی شیكاگۆ گوتوویه‌تی، له مانگه‌كانی داهاتوودا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ رێژه‌ی سوودی بانكی چه‌ند جارێكی تر دابه‌زێنرێت. .
وەڵام بدەوه