Kurdistan Press - لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە

بەغدا گوژمەیەکی دیکەی پارە بۆ مووچەی مانگی هەشت دەنێرێت و وەزارەتی دارایی و ئابووریش ئەم هەفتەیە لیستی مووچە بڵاودەکاتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک بڕی 998 ملیار دیناری پێویستە، بۆ مووچەی مانگی هەشت بەغدا 755 ملیار دیناری ناردووە و بڕی 243 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، دوو ڕۆژە شاندێک لە بەغدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە و چەند پرسێکی دیکە.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی نێوان هەردوو شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەغدا، بەرچاوڕوونی تەواو لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەران خراوەتەڕوو، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی گوژمەیەک پارە وەکو تەواوکاریی مووچەی مانگی هەشت دراوە. 

دیار نییە بڕی ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت چەندە، بەڵام دیارە کە کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشت 243 ملیار دینارە. بەغدا هەرچەند بنێرێت، ئەوی دیکە لە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە. بەپێی سەرچاوەیەک سبەیی یان دوزبە پارەکە دەگات وەزارەتی دارایش یەکسەر لەدوای گەیشتنی پارەکە لیستی مووچە بڵاودەکاتەوە

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا