Kurdistan Press - مووچەی مانگی ھەشت یەکلاییکرا مووچەی مانگی ھەشت یەکلاییکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی مانگی ھەشت یەکلاییکرا

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی نۆیە بەو شێوازەی کە بەغدا داوای کردووە، بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لیستەکە ئامادە بکرێت و ڕەوانەی بەغدا بکرێت.  بڕی 755 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ مووچەی مانگی هەشت نێردراوە، هەرچەندە 243 ملیار کورتهێنان هەیە بەڵام وەزارەتی دارایی بەنیازە تاوەکو سبەی ئێوارە لیستی دابەشکردنی مووچە بڵاوبکاتەوە، ئەم هەفتەیەش مووچەی مانگی  نۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت و بڕیارە دوو هەفتە دوای گەیشتنی لیست خەرج بکرێت.

 هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تیمەکانمان بەردەوام کار دەکەن تاوەکو لیستی مووچە مانگی نۆ بەم شێوازە ئامادە بکرێت کە داواکاریی بەغدایە، هاوکات لە دوو ڕۆژی داهاتوو دا لیستەکە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

هەر بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی دارایی، چوار ڕۆژە تیمەکانی وەزارەتی دارایی بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی نۆ کار دەکەن. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد گرفتەکانی بەردەم مووچە لە ڕابردوودا زیاتر سیاسی بوون نەوەک هونەری.

 لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا  بەغدا بەردەوام بەبیانووی جیاواز هەوڵدەدات کێشە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست بکات، بەڵام دوای کۆبوونەوە ئابوورییەکان لە هەولێر بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران بارزانی، ناردنی مووچە لەلایەن بەغدا گەرەنتی کراوە.

 پێشتر د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوتبوو، دوای ناردنی مووچەی مانگی هەشت، دوو هەفتە دواتر مووچەی مانگی نۆ لەلایەن بەغدا دەنێردریت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا