Kurdistan Press - مووچەی مانگی ھەشت و نۆ یەکلایی دەکرێتەوە مووچەی مانگی ھەشت و نۆ یەکلایی دەکرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی مانگی ھەشت و نۆ یەکلایی دەکرێتەوە

شاندێکی هەرێمی کوردستان بە جانتایەکی پڕ لە کەیسی ئابووری سەردانی بەغدا دەکات و پرسی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆش یەکلایی دەکاتەوە. دووشەممەی داهاتوو 23-09-2024، شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەچێتە بەغدا، لەگەڵ هاوتاکانیان مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ، چارەسەرکردنی گرفتی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی، دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست تاوتوێ دەکەن. د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بۆ چاودێرییکردنی سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری، سەردانی بەغدا دەکەین و پرسی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ یەکلایی دەکەینەوە."لیستی مووچەی مانگی هەشت و نۆ بەوردی ئامادەکراوە، بڕیارە شاندێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خۆی بیباتە بەغدا و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا