Kurdistan Press - سبەیی دەست بە خەرجکردنی ئەم پارەیە دەکرێت سبەیی دەست بە خەرجکردنی ئەم پارەیە دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەیی دەست بە خەرجکردنی ئەم پارەیە دەکرێت

لە سایلۆی هەولێر و قوشتەپە، سبەی پارەی گەنم دابەش دەکرێ و جووتیارانیش لە چەند ڕێکارێکی خەرجکردن ئاگادار دەکرێنەوە.

سایلۆی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "جووتياران ئاگادار دەکەینەوە، سبەی پێنجشەمە، 2024/9/19 دابەشکردنی چەکی جووتياران لە زنجیرە 745 تاکوو زنجیرە 950 دەست پێدەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە."

ئاماژە بەوەش کراوە، هەروەها سایلۆی قوشتەپە لە زنجیرە 24 تاکوو زنجیره 200 دەست بە دابەشکردنی چەکی جووتياران دەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە، هەر لە سايلۆی قوشتەپەش چەک وەردەگرن.

ئاشکراشی کردووە، لە کاتژمێر نۆی بەیانی تاکوو دووی دوای نیوەڕۆ چەک دابەش دەکرێت و جووتیاران پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن.

سایلۆی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارنامەی پەسندکراوی ئەمساڵ بێت و ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی)، لەگەڵ بریکارنامەی گشت میراتگرەکان بهێنێت.

پێشتر ڕۆژی 9ی9ی2024، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاند: "کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق، بۆ بەشی شەشەمی پارەی گەنمی جووتیاران، نزیکەی 150 ملیار دیناری ناردووە."

ئاشکرای کرد، بڕی پارەکە بۆ هەولێر 47 ملیار و 373 ملیۆن دینارە، بۆ سلێمانی 67 ملیار و 841 ملیۆن دینارە بۆ دهۆک 35 ملیار و 541 ملیۆن دینارە.

سەروەر کەمال هاواری ڕوونیشی کردەوە، پێش ناردنی ئەو 150 ملیار دینارە، 483 ملیار دیناری پارەی ئەمساڵی گەنم مابوو بنێردرێت، گوتیشی: "نزیکەی 333 ملیار دینار دەمێنێت بنێرن، ئەوەی ناردراوە وەجبەی شەشەمە و بۆ وەجبەی حەوتەمیش لەسەر هێڵین، بەڵکوو زوو بنێردرێ."

لەدوای 20ی7وە، کە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە کوردستان تەواو بوو، پارەی گەنم لە بەغداوە نەنێردرابوو، بەڵکوو تەنیا 77 ملیار و 500 ملیۆن هاتبوو، ئەویش دابەش کرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا