Kurdistan Press - دەست بەناردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت دەست بەناردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بەناردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت

لە وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حەوت کراوە و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم گوژمەی پارە بنێردرێت. سێشەممەی ڕابردوو چەند پەرلەمانتارێک لەسەر زاری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایانگەیاند ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە ناردنی مووچە دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک نەنێردراوە.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤ گوت، "لە  وەزارەتی دارایی بەدواداچوونم کردووە، لە بەشی ژمێرکاری دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی مەدەنی کراوە".  ئەمڕۆ یەکەم گوژمەی پارە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی بنێردرێت. لەگەڵ گەیشتنی پارە ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچە ڕادەگەیێنرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه