ڕێککەوتنی کۆتایی کرا و کێشەی مووچە کۆتایی ھات...
ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕايگەیاند: ڕێککەوتن کراوە لەم یەک دوو مانگەی داهاتوودا، کێشەی مووچەی فەرمانبەران و تەنانەت هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک دوا ناکەوێت و لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت.
ڕاشیدەگەیەنێت: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئێستا بەراورد بە ڕابردوو زۆر باشە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.
ئیخڵاس دلێمی دەڵێت: تا ئێستا هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە، ڕاستە پێشتر کێشە هەبوو، بەتایبەت لەمووچەی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشیان، بەڵام دوای هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێککەوتن کرا، دادگای فیدراڵیش شیکردنەوەی بۆ بڕیاڕەکەی خۆی کرد و گوتی: هەر بانکێک کە متمانەپێکراوی بانکی ناوەندیی بێت، دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران بە بانکیی بکات.
دلێمی دەشڵێت: ڕەنگە ئاریشەی دوا کەوتنی مووچە لەم مانگە هەبێت، بەڵام لە مانگەکانی داهاتووەوە لەڕێگەی ڕێکارێکی دیاریکراوەوە مووچە فەرمانەران و هێزە ئەمنییەکان بەهیچ شیوەیەک دوا ناکەوێت.
وەڵام بدەوه