Kurdistan Press - فۆرمێکە دابەشکرا فۆرمێکە دابەشکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فۆرمێکە دابەشکرا

دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەپێان بەرژەوەندی و كارئاسانیی زیاتر بۆ خانەنشینان، بڕیاری دا، فۆرمی زەوی لە ڕێگەی بانكەكانەوە بەسەر خانەنشینانی هەرێمی كوردستاندا دابەش بكرێت، ئەمڕۆ دووشەممە 29/7/2024، دابەشكردنی فۆرمی زەوی لە ڕێی بانكەكانەوە دەستی پێكرد.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش دابوو، تەنیا ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆرمەکان وەربگرن، کە لە ژیاندا ماون، ئەوەش خرابووە ڕوو، كە ئەو خانەنشینانەی فۆرم پڕ دەکەنەوە، نابێت پێشتر بە هیچ جۆرێک سوودمەند بووبن لە وەرگرتنی زەوی.

وەزارەتی دارایی ڕوونیشی كردبووەوە، پێویستە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆرمەکان لە ڕێگەی فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه