Kurdistan Press - مووچەی خانەنشینانی ھەرێم بە ھاوتاکراوی دەنێردرێت مووچەی خانەنشینانی ھەرێم بە ھاوتاکراوی دەنێردرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی خانەنشینانی ھەرێم بە ھاوتاکراوی دەنێردرێت

پڕۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت مووچەی مانگی هەشت بە هاوتاکراوی بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

 یاسای ژمارەی 9ـی خانەنشینی ماوەی 10 ساڵە لە عێراق کاری پێدەکرێت، بڕیارە ئەمساڵ بۆ خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ بکرێت، بە جێبەجێکردنی یاساکە مووچەی سەرجەم خانەنشینان زیاد دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی خانەنشینانی بە هاوتاکراوی لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی بۆ بەغدا ڕەوانە کرد. 

 سەردار ڕواندزی، سەرۆکی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان راگەیاند: لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە لیژنەیەک بۆ یەکخستنی مووچەی خانەنشینان لەنێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراوە، چەند گرفتێکی کەم لە لیستەکەدا ماوە و لەم هەفتەیەدا چارەسەر دەکرێت. 

 سەرۆکی یەکێتیی خانەنشینان دەڵێت: بە هەموو ئەگەرێکەوە مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینان بە هاوتاکراوی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

  کەمترین مووچەی خانەنشینی ئێستای هەرێمی کوردستان 220 هەزار دینارە، بە جێبەجێکردنی یاساکە کەمترینی دەبێتە 500 هەزار دینار، 100 هەزار دیناری زیادەش کە ماوەیەکە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق زیادی کردووە و دەچێتە سەر ئەو مووچەیە، بەگشتی دەبێتە 600 هەزار دینار.

باکگراوند: لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 160 هەزار خانەنشینی مەدەنی و 70 هەزار خانەنشینی سەربازی هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه