Kurdistan Press - وادەی دابەشکردنی مووچەی ھێزە ئەمنییەکان ئاشکرا دەکرێت وادەی دابەشکردنی مووچەی ھێزە ئەمنییەکان ئاشکرا دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی دابەشکردنی مووچەی ھێزە ئەمنییەکان ئاشکرا دەکرێت

ڕێککەوتن لەسەر مووچەی مانگی پێنجی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان کراوە و هەفتەی داهاتوو خەرج دەکرێت، لە  ڕۆژانی داهاتووشدا وردبینیکردن بۆ مووچەی مانگی شەش تەواو دەکرێت.

 وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی شەشی زۆربەی مووچەخۆرانی مەدەنی ناردووە، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی پێنج و شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی خەرج نەکردووە، سێ ڕۆژە شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستانە، شەوی ڕابردووش لیژنەیەکی دیکە بۆ هەمان مەبەست سەردانی هەولێری کرد. دوێنێ سێشەممە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا کێشەکە چارەسەر دەبێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، ڕێککەوتن لەسەر مووچەی مانگی پێنج  کراوە، هیچ کێشەیەکی نەماوە و هەفتەی داهاتوو لەلایەن بەغدا خەرج دەکرێت و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

 لەم دوو ڕۆژەدا وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان تەواو دەکرێت، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گوتی: دەکرێت هەردوو مووچەکە بەیەکەوە بنێردرێن، بەڵام دڵنیا نین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه