Kurdistan Press - نرخی مریشك بەرزبووەوە نرخی مریشك بەرزبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نرخی مریشك بەرزبووەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بەرزبووەتەوە و هۆكارەكانی ئاشكرادەكات.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا راگەیاند، نرخی مریشك لە كیڵگەپەلەوەرییەكاندا بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی جوجكە كە دەخرێتە كێڵگەپەلەوەرییەكان و ساڵانە لەم كاتەدا كە پلەكانی گەرماوە روو لە بەرزبوونەوە دەكات چەند جۆرێكی ڤایرۆس لە نێو كێڵگە پەلەوەرییەكان بڵاودەبێتەوە و ئەوەش زیان بە خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەگەیەنێت، جگەلەوەش یەك كیلۆ مریشك 2600 دینار لەسەر خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان دەكەوێت.

وتیشی، "لە ئێستادا یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكاندا بە سێ هەزار و 200 دینار بۆ سێ هەزار و 250 دینار دەفرۆشرێت و نرخەكەی بە بەراورد بە چەند رۆژێك لەمەوبەرپ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە".

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا