كۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری پاشەكەوت ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە، تێیدا ڕوون كراوەتەوە، كە ئەو هەشت بانکەی لە پڕۆژەی (هەژماری من)دا بەشدارن، لەلایەن کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری پاشەکەوت گەرەنتی کراون.
هەشت بانک لە پڕۆژەی هەژماری من بەشدارن، کە پڕۆژەكە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی پێکرد. ئامانجی پڕۆژەکە مۆدێرنکردنی کەرتی بانکی و بەرزکردنەوە و پەرەپێدانی ئابوورییە لە هەرێمی کوردستان، هەروەها خێراکردنی پرۆسەی گۆڕانکاریی ئەلیکترۆنی لە خزمەتگوزارییە حکوومییەکاندا.
وەڵام بدەوه